نورشان حوسێن: توركیا له‌هه‌وڵی فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدایه لە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
4 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 190 جار
هێرشه‌كانی
توركیا بۆسه‌ر عەین عیسا له ڕۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامه‌و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی
سوریای دیموكرات به‌رده‌وام وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه ده‌درێته‌وه.
نورشان
حوسێن، نوێنه‌ری خۆسه‌ری له ڕۆژئاوا له هه‌رێمی كوردستان، له میانه‌ی به‌شداری
كردنی له به‌رنامه‌ی (له ڕۆژئاواوه) له ڕادێوی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕایگه‌یاند،
له‌ئێستادا توركیا به‌رنامه‌و پلانێكی داناوه له‌سه‌ر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
به‌مه‌به‌ستی فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی بێده‌نگی وڵاتانی
زلێزه له ناوچه‌كه‌دا،
وتیشی، ئه‌وه‌ی
ئێستا له عه‌ین عیسا ڕووده‌دات مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه چونكه له‌ڕووی پێگه‌ی
جوگرافی ئه‌وناوچه‌یه گرنگییه‌كی زۆری بۆ ڕۆژئاوای كوردستان هه‌یه .