چاوەڕوانی بەشی دووەمی فیلمی bird box بن
2 ساڵ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 201 جار
پاش ئەوەی فیلمی bird box توانی بینەرێکی زۆر بەدەستبهێنێت، دەرهێنەر بڕیاریدا بەشی دووەمی بەرهەمبهێنێت.
لە ماوەی رابردوودا فیلمێکی خەیاڵی و ترسناک بەناوی bird box بەرهەمهێندرا لەلایەن کۆمپانیای netflixەوە، کە توانی بە ماوەیەکی کەم بینەرێکی زۆر تۆماربکات و کاردانەوەشی لێبکەوێتەوە، چونکە باسی لە خۆڕاگری و هەوڵدانی مرۆڤەکان دەکرد کە لەپێناو مانەوە لە ژیان چی دەکەن، کە ناچاردەبوون هەموو چاویان ببەستنەوە.