عه‌بله‌ ڕاجی: ژنان له‌سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیان ڕۆڵیكی گه‌وره‌یان هه‌یه‌

4 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 208 جار

25ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانە، لەوچوارچێوەیەشدا ساڵانە لەكوردستان رێكخراوەكانی ژنان چەندین كار و چالاكی رێكدەخەن بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لەدژی ئەو توندو تیژیانەی لە كوردستان رووبەرووی ژنان دەبێتەوە.
عه‌بله‌ ڕاجی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یه‌كیتی مامۆستایانی په‌نابه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان، له‌ میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ به‌رنامه‌ی (له‌ ڕۆژئاواوه‌) له‌ ڕادێوی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌كۆمه‌ڵگادا ژنان هاوشانی پیاوان ڕۆڵێكی گه‌وره‌و گرنگ ده‌بینن و له‌سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیان ده‌ورێكی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌ پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن كه‌ ژنان به‌سه‌رمه‌شقی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ داده‌نرێن.
وتیشی، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ مامۆستایانی په‌نابه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ن به‌ بێ به‌رامبه‌ر له‌ قوتابخانه‌كان ده‌وام بكه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی خوێندكاران كه‌ ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ی ژن ده‌رده‌خات 

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی