جێبەجێنەكردنی دەستوور سەرچاوەی بەشێك لە كێشەكانی ئێستایە
2 ساڵ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 339 جار
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتو قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ وەفدێكی ئەمریكا كۆبوونەوەو گفتوگۆیان لەبارەی هەمواری دەستووری عیراقو دوا پەرەسەندنە سیاسیو ئەمنییەكان، كرد.
لەوبارەیەشەوە، قوباد تاڵەبانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك، نووسیویەتی:
لەگەڵ سەرۆك وەزیران، لەگەڵ وەفدێكی سیناتی ئەمریكا كۆبووینەوەو باسمان لەدوا پەرەسەندنە سیاسیو ئەمنییەكان كرد. وەك حكومەتی هەرێم گرنگیی رۆڵی ئەمریكامان بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆریزم بەرزنرخاند.
لەبارەی رەوشی هەنوكەیی عیراق، باسمان لەوەكرد كە خۆپیشاندان مافی هاووڵاتیانەو توندوتیژیی دژی خۆپیشاندەرانو هێزە ئەمنییەكان رەتدەكەینەوە. لەبارەی هەمواری دەستووری عیراقیش، پێمانوایە جێبەجێنەكردنی دەستوور سەرچاوەی بەشێك لەكێشەكانی ئێستایە.