نەخشەڕێگای چاكسازیی وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی دروست دەنێت

8 مانگ پێش ئێستا

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، لەگەڵ تیمی راوێژكاری سەربازیی هاوبەشی هاوپەیمانان (ئەمریكا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و هۆڵەندا)، كۆبۆوە.
لەكۆبوونەوەكەدا، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: ئێستا خواستی خێراكردنی ئەو هەنگاوانە لەئارادایە كە پەیوەندیی راستەوخۆیان بەباشكردنی ژیان‌و گوزەرانی پێشمەرگەوە هەیە.
لای خۆیشییانەوە، فەرماندەو راوێژكارانی باڵای سەربازی لەتیمی هاوپەیمانان، دووپاتیانكردەوە كە نەخشەڕێگای چاكسازیی وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر بنەمایەكی دروست هەنگاو دەنێت.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی