عەبدولواحید محەمەد: وەكو یەكێتی مامۆستایان لەگەڵ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندنین
2 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 75 جار
سەرۆكی یەكێتی
مامۆستایانی كوردستان لە بارەی كێشەی دواكەوتنی مووچەو دەرماڵەو دواكەوتنی پرۆسەی
خوێندن سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد‌و لەگەڵ فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی
كوردستان كۆبۆوە.
عەبدولواحید
محەمەد سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان له‌میانه‌ی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌ی
(به‌یانی باش وڵاته‌كه‌م) له ڕادیوی ده‌نگی گه‌لی كوردستان رایگەیاند: وەكو
یەكێتی مامۆستایان لەگەڵ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندنن و داوا دەكەن چیتر پرۆسەی
خوێندن رانەوەستێت و دەستپێ بكاتەوە چونكه پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده پڕۆسه‌یه‌كه په‌یوه‌ندی
به هه‌موو كۆمه‌ڵگاوه هه‌یه و په‌یوه‌ندی به ئێستا و ئاینده‌شه‌وه هه‌یه له‌و
ڕوانگه‌شه‌وه داخستنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن هه‌ڵپه‌ساردنی ژیانه‌و لێكه‌وتنی
خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه .
وتیشی، به‌داخه‌وه
له ساڵی 2014 وه پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان ڕوبه‌ڕووی كۆمه‌لێك
قه‌یران بۆته‌وه له‌وانه كه‌می بودجه‌و دانه‌مه‌زراندنی مامۆستایان و دواكه‌وتنی
موچه‌ی مامۆستایان و دواین قه‌یرانیش ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو كه زیانێكی زۆری له
پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا له هه‌رێمی كوردستان .