دكتۆر سه‌باح مه‌حمود: كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی بۆ زیاتر ڕێگریكردنه‌ له‌ كۆرۆنا

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 60 جار

وه‌زاره‌تی ته‌ندرو‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌ و مافی به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌ ، به‌ مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌ی كاری ته‌ندروستی و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان.
دكتۆر سه‌باح مه‌حمود محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌ و مافی به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی (ئێواره‌ باش ولاته‌كه‌م)ی ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕایگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌مان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ئه‌وه‌ بوو كه‌ چۆن بتوانین زیاتر خزمه‌ت به‌ هاوڵاتیان بكه‌ین به‌ تایبه‌ت له‌ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا له‌ هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌ و مافی به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه‌ له‌گه‌ل به‌رپرسانی ته‌ندروستی عێراق له‌ باره‌ی گه‌یشتنی ڤاگسینی كۆرۆناوه‌ قسه‌یان كردووه‌ و ئه‌وه‌شیان باشكردووه‌ كه‌ ئه‌وبڕه‌ ڤاگسینه‌ی كه‌ عێراق كڕیوێتی نزیكه‌ی %20 ی بۆ هه‌رێمی كوردستانه‌ و له‌ رێگه‌ی عێراقه‌وه‌ ڤاگسینه‌كه‌ ده‌ست هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێت.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی