هێمن كه‌مه‌رخان: به‌هۆی كه‌می سوته‌مه‌نییه‌وه هاوڵاتیان له بڕینه‌وه‌ی دار به‌رده‌وامن
2 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 72 جار
بەهۆی هاتنی سەرماو سۆڵەو دابەشنەكردنی نەوت،
هاوڵاتیان بۆ خۆگەرمكردنەوە پەنا بۆ داربڕینەوە دەبەن،ئەوەش مەترسی لەسەر ژینگەی پارێزگاكە
دروستكردووە.
هێمن كه‌مه‌رخان ئه‌فه‌ندی
، وته‌بێژی پۆلیسی دارستان له میانه‌ی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌ی (به‌یانی
باش وڵاته‌كه‌م) له ڕادێوی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕایگه‌یاند، بڕینی داری
دارستانه‌كان به‌راورد به چه‌ندساڵی ڕابردوو هیچ جیاوازییه‌كی نییه‌و بڕینه‌وه‌ی
دار له‌لایه‌ن ههوڵاتیانهوه به‌رده‌وامه، به‌تایبه‌ت له وه‌رزی زستاندا له‌ناوچه‌ی
گوند نشینه‌كان به‌وهۆی سه‌رمای زۆره‌وه هاوڵاتیان به‌مه‌به‌ستی گه‌رمكه‌ره‌وه
به‌كاری ده‌هێن ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه سوتهمهن وه‌ك پێویست به‌سه‌ر
هاوڵاتیان دابه‌شناكرێت ناچار هاوڵاتیان بۆ مه‌به‌ستی گه‌رم كه‌ره‌وه په‌نا بۆ
بڕینه‌وه‌ی داره‌كان ده‌به‌ن.
وتیشی، به‌پێی
یاسا ڕێگا به هاوڵاتیان ده‌درێت دار ببڕن ئه‌وانه‌ی كه وشك بوون و ناتواندرێت
چارێكتر سه‌وز ببنه‌وه.