هه‌ڤاڵ ئیبراهیم: شۆفێرانی مه‌رزی په‌روێزخان ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ مانیان له‌كاركردن ڕاگه‌یاندووه‌

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 92 جار

به‌هۆی ئاسته‌نگ دروستكردن له‌به‌رده‌م ئیش و كاری ڕۆژانه‌یان له‌دیوی هه‌رێم و كۆماری ئیسلامی ئێران ماوه‌ی چه‌ندڕۆژێكه‌ شۆفێرانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێز خان مانیان له‌كاركردن ڕاگه‌یاندووه‌ .
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم، وته‌بێژی ئیداره‌ی گه‌رمیان، له‌میانی به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌ی به‌یانیت باش وڵاته‌كه‌م، به‌ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئه‌م كێشه‌یه‌ی دروست بووه‌و بۆته‌ هۆی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م شۆفێران په‌یوه‌ندی به‌دیوی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌، وتیشی: ئه‌م كێشانه‌ ماوه‌ ماوه‌ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن له‌ سنوره‌كه‌ .
وتیشی: كێشه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ شۆفێرانی  ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌شه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئۆتۆمبێله‌كانیان گونجاو نیه‌ بۆ شتومه‌كی ئه‌م وه‌رزه‌ ،
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئێمه‌ له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوونه‌ومان كردووه‌ بۆئه‌وه‌ی به‌زوترین كات ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی