حسێن عەبدوڵا: تیمەکانی بەرگری و شارستانی ڕاپەڕین ئامادەن بۆ هەر ڕوداوێکی سروشتی و نەخوازراو
2 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 158 جار
ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی
كوردستان وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی و به ڕه‌چاوكردنی ئه‌و بهرپرسارێتیهی سه‌رشانی،
ڕۆژانه و له به‌رنامه‌كانی (به‌یانی باش وڵاته‌كه‌م و ئێواره باش وڵاته‌كه‌م)،
هه‌ر جاره و كار و چالاكی قه‌زایه‌ك یان ناحێیه‌ك یان به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كی هه‌رێمی
كوردستان و ناوچه دابڕاوه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه و له به‌رنامه‌ی ئێواره باش
وڵاته‌كه‌م له ڕۆژی 24-11-2020, كار و چالاكیەكانی
بەڕێوبەرایەتی بەرگری و شارستانی ئیدارەی ڕاپەڕینی به‌سه‌ركردوه و بە میوانداری مقەدەم حسێن
عەبدوڵا بڵاوكردەوە.
مقەدەم حسێن عەبدوڵا وتەبێژی
بەرێوبەرایەتی بەرگی و شارستانی ئیدارەی ڕاپەڕین لەمیانەی بەشداریکردنی لەبەرنامەی
ئێوارەباش وڵاتەکەم لە ڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستان ڕایگەیاند: لە ئیدارەی ڕاپەڕین
بەڕێوبەرایەتی بەرگری و شارستانی لە ٨ بنکە و ٢ مەفرەزە پێکدێت، کە ئەو تیمانە
هەڵدەستن بە ئەنجامدانی کارەکانیان بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان لە ڕووداوەکانی
ئاگرکەوتنەوە و لافاو و ڕووداوە سروشتیەکان.
هەر لەدرێژەی
گفتوگۆکانیدا لە ڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستان مقەدەم حسێن عەبدوڵا ئاماژەی بۆ
ئەوەکرد: تیمەکانی بەرگری و شارستانی لەڕێگەی سیمینار و وۆرک شۆپەوە ڕێنامایی
دەداتە هاوڵاتیان بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و کارەساتە سروشتیەکان.
وتیشی: لەگەڵ هاتنی
ڤایرۆسی کۆرۆنا، تیمەکانی بەرگری و شارستانی هەڵساون بە دەرمانڕێژکردنی سەرجەم
شوێنە گشتییەکان بۆ ئەوەی بتوانرێت ڕێگری بکرێت لە زیاتر بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسە.