ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود: تاكه‌ چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م دۆخه‌ چونی وه‌فدێكی هه‌رێمه‌ بۆ به‌غداد

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 67 جار

ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له‌میانی به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌ی ڕه‌هه‌ند، به‌ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستانی ڕاگه‌یاند: به‌شێك له‌م كێشانه‌ی دروست بوون گوێنه‌دانی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم بوو به‌ده‌ستوری عێراقی و وه‌ له‌هه‌مان كاتدا بێ باكی حكومه‌تی هه‌رێم بوو به‌رامبه‌ر به‌ به‌غدا، وه‌ له‌هه‌مانكاتدا كۆمه‌ڵێك ڕووداو وایان كرد كه‌ كوردستان به‌رامبه‌ر به‌ به‌غدا لاواز ببێت، ئه‌ویش بابه‌تی ڕیفراندۆم و فرۆشتنی نه‌وت بوو به‌سه‌ربه‌خۆ، ئه‌مانه‌ وایان كرد له‌گه‌ڵ عێراقدا بكه‌وینه‌ كێشه‌وه‌ .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌هه‌مانشێوه‌ش به‌شێكی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌غدا كه‌ وه‌كو پێویست نه‌یتوانیوه‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكات .
وتیشی: تاكه‌ چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م دۆخه‌ چونی وه‌فدێكی هه‌رێمه‌ بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی عێراقی گفتوگۆبكه‌ن و بگه‌نه‌ چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان .  

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی