ئاریان ئه‌حمه‌د: بڕی 100 هه‌زار دینار هاوكاری بۆ هه‌رخێزانێك كه ژماره‌یان 140 هه‌زار خێزانه خه‌رجده‌كرێت
2 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 102 جار
بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی هەولێر رایگەیاند، پێدانی هاوكاریی سێیەمی
حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەر خێزانە كەمدەرامەتەكانی سنووری پارێزگای هەولێر
دەستی پێكردوه‌و 49 هەزار خێزان سوودمەند
دەبن.
بەڕێوەبەری گشتیی
چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی هەولێر رایگەیاند، هاوكارییەكە بڕی 100 هەزار
دینارە بۆ هەر خێزانێك و 49 هەزار خێزان لە سنووری پارێزگای هەولێر لێی سوودمەند
دەبن. ئەم هاوكارییە لە چوارچێوەی هاوكاریی گشتیی حكومەتە بەسەر 140 هەزار خێزان
لە هەرێمی كوردستان.
بۆ ئەوەی
قەرەباڵخی لە بانكەكان دروست نەبێت، هاوكارییەكە لە 24 بانك دابەشدەكرێت و رۆژانە
بەشێك لە خێزانەكان بە كورتەنامە ئاگادار دەكرێنەوە، چونکە ئەو كەسەی پارەكەی
پێدەدرێت دەبێت پێشتر ناوی تۆمار كرابێت و ناسنامەی فەرمی پێ بێت.
ئاریان ئه‌حمه‌د
، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی
به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌ی (به‌یانی باش وڵاته‌كه‌م) له ڕادێوی ده‌نگی گه‌لی
كوردستان رایگه‌یاند، هه‌رله‌سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی
كوردستان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ جاری سێیه‌م هاوكاری به‌سه‌ر هه‌ژاران و
كه‌مده‌رامه‌تدان دابه‌ش ده‌كات و له
قۆناغی سێیه‌مدا بڕی 100 هه‌زار دینار بۆ هه‌رخێزانێك كه ژماره‌یان 140 هه‌زار
خێزانه .
وتیشی، ئه‌و
خێزانانه‌ی كه هاوكارییه‌كانیان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت
و كه‌سانی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت و ئه‌وانه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهاتیان زۆر كه‌مه .