بێستون سابوراوایی: یەکێتی بە هەموو توانای خۆیەوە کاردەکات بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندیەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 74 جار

لە رۆژی شەهیدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەسەرۆکایەتی  هەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی و  هەڤاڵ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكانی یەكێتی بەڕێوەچوو.
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە تاووتوێکردنی پرسی لامەرکەزییەت بوو کە پەیڕەوێک ئامادەکراوە و بڕیار وایە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکان لەبارەیەوە ئەنجام بدرێت.
هەر لەوکۆبوونەوەیەدا هەڤاڵ لاهور شێخ جەنگی باسی لەسەردانەکەی کرد بۆ بەغدا و ناوەڕۆكی کۆبوونەوەکانی بۆ ئەندامانی سەركردایەتی روونکردنەوە و ئەوەشی خستەڕوو كە یەکێتی نیشتیمانیی لەگەڵ تەبایی و برایەتی دایە و دەبێت پرسی مووچە بە سیاسی نەکرێت.
بێستون سابوراوایی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە میانەی بەشداریکردنی لەبەرنامەی ئێوارەباش وڵاتەکەم لە رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان ڕایگەیاند: یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە هەموو توانای خۆیەوە کاردەکات بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندیەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، وەهەروەها یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان درووستبووە.
وتیشی: پێویستە گشت لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان هاودەنگ و یەکڕیزبن بۆ ئەوەی بتوانرێت لە بەغداد شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەدەست بهێنرێت.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی