مه‌حمود محه‌مه‌د: پێویسته‌ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی زیاتر له‌ ڕۆژئاوای كوردستان بكات

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 91 جار

به‌رنامه‌یه‌كی نوێی له‌ ڕۆژئاواوه‌ له‌ڕادێوی ده‌نگی گه‌لی كوردستان پێشكه‌شكراو ته‌وه‌ری به‌رنامه‌كه‌ش گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر ڕه‌وشی عه‌فرین و په‌نابه‌رانی له‌ شه‌هبا به‌ره‌وكوێ ده‌چێت؟ به‌میواداری (مه‌حمود محه‌مه‌د، نوێنه‌ری پارتی یه‌كیتی دیموكراتی كورد له‌ هه‌رێمی كوردستان.
له‌میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ به‌رنامه‌كه‌دا مه‌حمود محه‌مه‌د، ڕایگه‌یاند، سیاسه‌ت و ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌سته‌ به‌و سه‌رۆكه‌ی كه‌ له‌ كۆشكی سپی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات دۆناڵد ترەمپ كه‌سایه‌تیه‌كی بازرگان و كه‌م ئه‌زموون بوو له‌ سیاسه‌ت،  به‌پێچه‌وانه‌وه‌ جۆبایدن كه‌سێكی سیاسییه‌و ڕوانینی بۆ پرسه‌ سیاسیه‌كان جیاوازه‌ وه‌ به‌هاتنیشی بۆ كۆشكی سپی چاوه‌ڕوانده‌كرێت ڕێگری بكات له‌سه‌ر له‌شكركێشییه‌كانی  توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان
وتیشی، پێویسته‌ له‌سه‌ر ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی زیاتر له‌ گه‌لی ڕۆژئاوای كوردستان بكات و هاوكاری زیاتری ئاواره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان بكات كه‌ به‌هۆی بۆردومان و هێرشه‌كانی توركیاوه‌ زێدی خۆیان جیشتووه‌.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی