شیروان میرزا: له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 دێته‌ په‌ڕله‌مانی عێراق

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 66 جار

تا ئێستا پرۆژە یاسای بوجەی 2021 نەگەشتوەتە پەرلەمان بۆ بەیاسایی کردنی و بڕیاروایە لە دو هەفتەی ئایندەدا بگاتە پەرلەمان
دەبێت لە ناوەڕاستی مانگی (تشرینی یەکەم/10) دا ئەو پڕۆژە یاسایە بنێرێت پەرلەمان و ئەوەش بەکەمتەر خەمی حکومەت دادەنرێت
بەپێی یاسای ئیدارەی مالی حکومەت دەبێت لە ناوەڕاستی مانگی (تشرینی یەکەم/10) دا ئەو پڕۆژە یاسایە بنێرێت پەرلەمان و ئەوەش بەکەمتەر خەمی حکومەت دادەنرێت.
دواکەوتنی پرۆژە یاساکە بۆ مانگی 12و پێویستی لیژنەی دارایی بە نزیکەی یەک مانگ وا دەکات پرۆژەکە نەبێتە یاسا لەسەرەتای ساڵی 2021، بۆیە موچەی مانگی یەکەمی عێراق گرفتی بۆ دروست دەبێت، "هەرچەندە حکومەت ڕاست ناکات لەو بابەتەدا کە پارەی نییە، گرفتەکە نەبونی یاسایە کە دەکرێت بە یاسای ئیدارەی مالی حەل بکرێت".
شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌ڕله‌مانی عێراق له‌ میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ به‌رنامه‌ی (به‌یانی باش وڵاته‌كه‌م) له‌ ڕادێوی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ڕێكه‌وتنێك له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقدا كراوه‌ كه‌ له‌چه‌ند خاڵێك پێكهاتووه‌و به‌پێی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ به‌غداد بۆ ماوه‌ی (3 )
مانگ تاده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ مانگانه‌ (320 )ملیار دینار بۆ هه‌رێم بنرێت و تائێستاش( 2 )مانگی ناردووه‌و ته‌نها یه‌ك مانگی ماوه‌.
وتیشی ، بڕیاره‌ له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی( 2021 )بێته‌ په‌ڕله‌مانی عێراق، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ پێشهاتنی پڕۆژه‌یاساكه‌ بۆ په‌ڕله‌مان ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق ڕێكه‌وتن ئه‌نجام بده‌ن. 

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی