د. ئاسۆ حه‌وێزی: تاكو ڤاكسینی كۆرۆنا دێته هه‌رێم، پێویسته هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن
2 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 75 جار
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌رهه‌م هێنانی چه‌ند
ڤاكسینێك له‌لایه‌ن چه‌ند وڵاتێكه‌وه مایه‌ی دڵخۆشیه .
دكتۆر ئاسۆ
حه‌وێزی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانی به‌شداریكردنی
له‌به‌رنامه‌ی به‌یانیت باش وڵاته‌كه‌م، بهڕادیۆیدهنگی گه‌لی كوردستانی ڕاگه‌یاند:
پڕۆسه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسین، پڕۆسه‌یه‌كی زۆر موعه‌قه‌ده و ئاسان نیه، به‌ڵام
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ڤاكسینانه له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌ند وڵاته‌وه مایه‌ی خۆشحاڵیه‌و هه‌موو
جیهان هیوا و ئومێدیان به‌و ڤاكسینانه هه‌ڵچنیه‌وه .
له‌درێژه‌ی
به‌رنامه‌كه‌شدا دكتۆر ئاسۆ حه‌وێزی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی زۆر به‌وری چاودێری به‌رهه‌مهێنان و به‌ده‌ستهێنانی
ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌كات، وتیشی: حكومه‌تی عێراق كه گرێبه‌ست ده‌كات بۆبه‌ده‌ست
هێنانی ڤاكسین به‌ئه‌كیدی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌م ڤاكسینه هه‌یه .
جه‌ختیشیكرده‌وه،
تاكو ڤاكسینی كۆرۆنا دێته هه‌رێمی كوردستان پێویسته هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن و
ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن .