حه‌سه‌ن ئاڵی: په‌سه‌ندكردنی یاسای كورتهێنانی دارایی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدادی زیاتر كرد

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 66 جار

رێككه‌وتننامه‌یه‌ك له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تی فیدڕاڵیدا هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی ساڵی 2021دا.
پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌ی عیراقدا پشت به‌و رێككه‌وتنه‌ ده‌به‌ستێت كه‌ له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تدا ئه‌نجام ده‌درێت، چونكه‌ بڕگه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی نێوانیان ده‌خرێته‌ نێو مادده‌كانی بودجه‌وه‌، رێككه‌وتن له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه‌ و وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم به‌شدار ده‌بن له‌ داڕشتنی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021.
حه‌سه‌ن ئاڵی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ به‌رنامه‌ی( به‌یانی باش وڵاته‌كه‌م) له‌ ڕادێوی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕایگه‌یاند، په‌سه‌ندكردنی یاسای كورتهێنانی دارایی به‌بێ فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانی عێراقه‌وه‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تی عێراقی زیاتر كرد و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراق بوو .
وتیشی، هه‌ر یاسایه‌ك ئه‌گه‌ر له‌ په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندكرا ئه‌گه‌ر كۆده‌نگی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی له‌سه‌ر نه‌بێت ده‌بێته‌هۆی ناسه‌قامگیری نێوان هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌شیكی گرنگه‌ له‌ حكومه‌تی عێراق و ده‌بێت بۆچوونی به‌هه‌نوه‌ربگیرێت له‌سه‌رجه‌م پڕۆژه‌ یاساكان.  

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی