ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵا: ئێمیل زۆلا یه‌كێكه‌ له‌ نوسه‌ر و بیرمه‌نده‌ دیاره‌كانی فه‌ڕه‌نسا

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 116 جار

كتێبێك ده‌رباره‌ی فكری زۆلان بڵاوده‌كرێته‌وه‌
له‌باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌وه‌، ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵا، نوسه‌ر و وه‌رگێڕ، له‌میانی به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌ی به‌یانیت باش وڵاته‌كه‌م، به‌ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئێمیل زۆلا یه‌كێكه‌ له‌ نوسه‌ر و بیرمه‌نده‌ دیاره‌كانی فه‌ڕه‌نسا و ڕۆڵ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی فه‌ڕه‌نسی و فكری فه‌ڕه‌نسی، له‌هه‌مان كاتیشدا له‌ڕووی نوسینه‌وه‌ نوسه‌رێكی تایبه‌ت بووه‌ .
له‌درێژه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هه‌وڵمداوه‌ له‌م كتێبه‌دا پوخته‌یه‌ك له‌ ژیاننامه‌ی ئێمیل زۆلا بۆ خوێنه‌ران بخه‌مه‌ڕوو تاكو ئه‌و كه‌سه‌ی كتێبه‌كه‌ ده‌خوێنێته‌وه‌ ئاشنایه‌تی دروست بكات له‌گه‌ڵ نوسه‌ردا .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی