زکری زێباری: بەشێکی گرژیەکانی هەرێم و بەغداد دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ٥٠ ساڵەی نێوان هەرێم و تورکیا

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 81 جار

پەرلەمانتاران لەسەر رێككەوتنی 50 ساڵەی نەوت لەگەڵ توركیا داوای بانگهێشتكردنی حكومەت دەكەن،  ٣٢ ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان داوای‌ ئەنجامدانی‌ دانیشتنێكی‌ تایبەت بە گرێبەستی‌ 50 ساڵەی نێوان حكومەتی‌ هەرێم و دەوڵەتی‌ توركیا دەكەن كە تیایدا لایەنی‌ پەیوەندیداری‌ حكومەت ئامادەبێت.
زکری زێباری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە میانەی بەشداریکردنی لەبەرنامەی ئێوارەباش وڵاتەکەم لە رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان ڕایگەیاند: ئێمە وەک پەرلەمانتارانی کوردستان و نوێنەری خەڵک لە پەرلەمانی کوردستان یاداشتێکمان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بانگێشتی پەرلەمان بکەین و داوای ڕوونکردنەوەیان لێبکەین سەبارەت بەو ڕێککەوتنە ٥٠ ساڵیەی کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیادا ئەنجامدراوە بۆ فرۆشتنی نەوت، چونکە بەشێکی ڕێکنەکەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنەی کە حکومەتی هەرێم لەگەڵ تورکیادا ئەنجامی داوە.
هەر لە درێژەی گفتوگۆکانیدا لە ڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستان زکری زێباری ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان پەرلەمانی کوردستان هەماهەنگیەکی باشیان هەبێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەو کێشانە چارەسەربکریت کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبنەوە.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی