ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: به‌شێك له‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوتله‌ سیاسیه‌كان نیه‌

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 94 جار

هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق چاودێرانی سیاسی و شاره‌زایانی كردووه‌ به‌ دوو به‌شه‌وه، و پێیان وایه‌ به‌هۆی ئاڵۆزیه‌كانی عێراقه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ بۆچه‌ند مانگێك هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابكه‌وێت .
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌ندی 11ی گه‌رمیان ،له‌میانی به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌ی به‌یانیت باش وڵاته‌كه‌م، به‌ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستانی ڕاگه‌یاند: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق شڵه‌ژاویه‌كی له‌عێراق دروست كردووه‌ و كوتله‌ سیاسیه‌كانی كردووه‌ به‌دوو به‌شه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك بڕگه‌ی یاساكه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی  هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی نیه‌ .
به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌ندی 11ی گه‌رمیان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: بۆ ئه‌وه‌ی كورد بتوانێت ده‌نگی باش به‌ده‌ست بێنیت و پێگه‌ی خۆی به‌هێز بكات پێویسته‌ یه‌كده‌نگ و یه‌كگرتوو بن  .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی