فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان لەرۆژی شەھیدانی یەکێتی دا، سەری رێزو وەفاداری لەبەردەم گلکۆی پیرۆزی شەھیدان دادەنەوێنن
2 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 74 جار
لەرۆژی شەھیدانی یەکێتی دا، سەری رێزو وەفاداری لەبەردەم گلکۆی پیرۆزی شەھیدان دادەنەوێنین ، رێزو سلاوی ئەمەکداری بۆ کەس وکارەسەربەرزەکانیان دەنێرین .
ھەروەک ئاشکرایە یەکێتی لەمێژووی تێکۆشان و فیداکاریدا، لەکاروانی نەپساوەی خەباتی رزگاری نیشتمانیدا خاوەنی مێژوێکی پراوپرە لەسەروەری و قوربانیدان بەشێوەیەک درێژترین رووباری خوێنی شەھیدان سەرچاوەکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە ، زۆرترین گردی پیرۆزی شەھیدان خاکە بەپیتەکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە ، ھەربۆیە یەکێتی ھەمیشە سەروەری و شانازی دوێنێ و ئەمرۆ و ئایندەمانە ، لەم رۆژە مەزن و پیرۆزەدا بەڵێن دەدەین وەک ھەمیشە پێشمەرگەی دلسۆزو وەفاداری پاراستنی سەنگەری شەھیدان بین تا وەدیھێنانی ئامانجە پیرۆزەکانیان .
لەم یادە مەزنەدا سەری رێز و نەوازش بۆ سەرجەم شەھیدانی کوردستان دادەنەوێنین .
سلاو درود دەنێرین بۆ رۆحی بەرزو پیرۆزی سەروەر و رابەری مەزنی گەلی کورد سەرۆک مام جلال.
فراکسیۆنی سەوز
لەپەرلەمانی کوردستان
٢١-١١-٢٠٢٠