په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانى تر به‌رهه‌می خوێن و گیانى شه‌هیدانن
2 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 66 جار
له‌په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانى تر به‌رهه‌می خوێن و گیانى شه‌هیدانن
هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان و كوردایەتی ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕین، بەبێ جیاوازی بە شەهیدی خۆمان و، بەشەھیدی كوردستانیان دەزانین
بەیاننامەی مه‌ڵبه‌ندی(24)ى ڕێكخستنى ڕاپه‌ڕینى یەكێیتی نیشتمانیی كوردستان بۆ ڕۆژی شەهیدی یەكێتی
جەماوەری شەھیدپەروەر و قاره‌مان و دوژمن به‌زێنى ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین!
خانه‌واده‌ى سەربەرزی شەهیدان!
ئەمڕۆ رۆژی شەھیدی یەکێتی و شۆرشی نوێى گه‌له‌مانه، رۆژی سه‌ربه‌رزى و سەردانەواندن بۆ یادوبیرەوەری گیانبازانی نیشتمانە کە رۆح وگیانی خۆیان بەخشی بە رزگاری وڵات و پارێزگاری لە خەڵک و خاکی کوردستان لە ھەموو وێستەگەکانی تێکۆشان‌دا،
لەدەستپێکی به‌رخودانى زیندان تا شۆرشی نوێ و نەبەردییەکانی جه‌ماوه‌رى ڕاپه‌ڕین هه‌میشه پێشه‌نگ بووه،.
له ڕاپه‌ڕینى به‌هارى ساڵى 1991 ئه‌م تۆماره مێژووییه به‌خوێنى ئاڵى شه‌هیدان تۆماركرا كه ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه به‌رهه‌می خوێنى شه‌هیدانى ڕاپه‌ڕینه بۆیه یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و به‌تایبه‌تى مه‌ڵبه‌ندى(24)به‌ئه‌ركی خۆى ئه‌زانێت زۆرترین خزمه‌ت و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنى هه‌بێت بۆ كه‌س و كارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان،.
كاروانی شەهیدانی یەكێتی بێكۆتایین و كە ئاوڕ لە ڕابردوو دەدەینەوە وێنە و سەرەوەری و قارەمانێتی زیاتر لە بیست هەزار شەهید دەبینین. ئه‌وه‌ش ئه‌و ڕاستیه ده‌رده‌خات كه ڕۆڵه ئازاكانى یه‌كێتى له‌پێناو كوردستاندا ده‌ریایه‌ك خوێنیان ڕشتووه،
تازه شۆڕش بڵێسه‌ى ده‌ركردبوو شەهیدانی سەركردە (شیهاب شێخ نوری، یٔەنوەر زۆراب، جەعفەر عەبدولواحید)، كە لە زیندانی ڕ‌ژێمى بەعسیە دڕه‌نده و فاشیەكاندا بوون، بێ سڵەمینەوە، چوونە بەردەم پەتی سێدارەو دروشمە مەزنەكەی "كەم ژیان، كەڵ ژیان"یان كردە سەرمەشقی شەهیدبوون وبە ئازایەتی‌و جوامێریان وزەو تینیان دایەوە بە شۆڕش‌و بەھەق بوونە سەردەقشکێنانی شەھادەت و فیداكارى و گیانبازی ، هەر بۆیە ڕۆژی 21/11ی هەموو ساڵێك لە مێژووی گەلەكەماندا وەك ڕۆژی شەهیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تۆماركراوە و ھەموو ساڵێک یٔەم یادە حزبی و میللییە دەبێتە بۆنەی دووپاتکردنەوەی بەڵێن و وەفا بۆ رێبازی شەھیدانی کوردایەتی و کوردەواری. لە ڕۆژژمێری ساڵدا، ئه‌گه‌رچى ڕۆێك زۆر كه‌مه بۆیادى شه‌هیدانى یه‌كێتى چونكه هیچ ڕۆژێكى ته‌مه‌نى یه‌كێتى تێنه‌په‌ڕیوه به‌بێ ئه‌وه‌ى ڕۆڵه‌یه‌كى یه‌كێتى تیایدا گیانى به‌خت كردبێت و شه‌هیدبووبێت،.
ئێمە وەك مه‌ڵبه‌ندی(24)ی ڕێكخستنى ڕاپه‌ڕین یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان و كوردایەتی ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕین، بەبێ جیاوازی بە شەهیدی خۆمان ، بەشەھیدی كوردستانیان دەزانین‌و بە تاجە گوڵینەی وەفا و ئەمەكداریەوە لە ئاست گلكۆكانیاندا سەری رێز‌و نەوازش دادەنەوێنین، خۆشمان بە خزمەتكاری خێزان‌و كەسوكارە سەربەرزەكانیان دەزانین درێغى ناكه‌ین لە خزمەتی یادگارە شیرینەکانیاندا دەمێنینەوە. شەهیدەكانمان بۆ كۆمەڵێك ئامانجی پیرۆز گیانی خۆیان بەختكرد، كە بەشێك لەو ئامانجانە بەدیهاتوون‌و زۆریشی هێشتا ماون و پێویستیان بە خەبات و قوربانیانی زیاتر هەیە بۆ بەدیهاتنیان.، بۆیە بە پێویستی دەزانین وەبیر هەموولایەكی بهێنینەوە، بەتایبەتی دامەزراوە رەسمییەکان لە پەرلەمان‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان كە هه‌موو ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ى ئێستا هه‌یه له‌په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانى تر به‌رهه‌می خوێن و گیانى شه‌هیدانن، خێزان‌و كەسوكارە سەربەرزەكانیان ئەمانەتن لە ئەستۆی هەموومان کە دەبێت هەنگاوی كردەیی زیاتر و زیاتر بنرێت بۆ دابینكردنی ژیانێكی سەربەرزو شەره‌فمەندانە بۆیان و درێغی نەكرێ لە خزمەتكردنیان.
لەرۆژی شەھیدی حزبی شەھیداندا: -
سڵاو لە رۆحی بەرزەفڕی سەرۆك و ڕابەری مێژوویی و ڕابەری شۆڕشی نوێ و كوردایەتیمان سەرۆك مام جەلال - سڵاو لە شەهیدانی یەكێتی‌و هەموو شەهیدانی كورد‌و كوردستان. - سڵاو لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانى ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕین.
مه‌ڵبه‌ندی(24)ى ڕێكخستنى ڕاپه‌ڕینى یەكێیتی نیشتمانیی كوردستان 20/11/2020