مـەڵـبـەنـدی ٦ی سـۆران بـەبـۆنـەی رۆژی شـەهـیـدانـی حـزبـی شـەهـیـدان راگـەیـانـدراوێکـی بـڵاوکـردەوە

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 97 جار

لــە رۆژی شـەهـیـدانـی حـزبـی شـەهـیـدانـدا:

مـەڵـبـەنـدی ٦ی سـۆران بـەوبـۆنـەیـەو لـەو رۆژە مـێـژوویـی و نـەتـەوەیـیـەدا راگـەیـانـدراوێکـی بـڵاوکـردەوە...

سـڵاو لـە رۆحـی بـەرزە فـڕی رابـەری شـۆڕشـی نوێـی گـەلـەکـەمـان سـەرۆک مـام جـەلال و سـەرجـەم شـەهـیـدانـی حـزبـی شـەهـیـدان و شـەهـیـدانـی کـورد و کـوردسـتـان ...

خانەوادەو کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان 
جەماوەر و ئەندام و دڵسۆزانی حزبی شەهیدان
کۆمەڵانی خەڵک و گەلی تێکۆشەری کوردستان 

سڵاوێکی گەرمی پڕ لە وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدان
 
رۆژ ژمێری سەروەری و کاروانی رۆژانی سەختی خەبات ، بۆ رۆڵە چاونەترس و گیانفیداکانی رێگای ئازادی نیشتمانی کوردستان لە تۆماری شانازییەکانی حزبی شەهیدان لە ئەژمارنایەن و بێ کۆتان ، چەکەرەکردنی رۆحی نەتەوەیی و نیشتمان پەروەری و بیرو باوەڕی کوردایەتی و ئازادی بۆ گەل و رزگارکردنی خاکی کوردستان ، چەمکی لێکدراوی هێزی پۆڵاینی  پێشمەرگەو فەرماندەو سەرکردەکانی یەکێتیی بوون کە دروشمی کەم ژیان و کەڵ ژیانیان کردە وانەی گیانبازی..
ئیدی لەو رۆژەوە رۆحی شۆڕشگێڕی و نەبەردی و فیداکاری و قوربانیدان بۆ خاک و نیشتمان، لە گەل بیرو بازوی هێزی پۆڵاینی پێشمەرگەکانی یەکێتیی ئاوێتە بوون و دروشمی کوردستان یان نەمانیان کردە وێردی سەر زمان تا گەیشتن بە رۆژی ئازادی و سەرفرازی کوردستان.
مێژووی کۆڵنەدان و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە هەر لەسەرەتای دامەزراندنی یەکێتیی و هەڵگیڕسانەوەی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، بە رابەرایەتی سەرۆک مام جەلال و قۆناغە سەختەکانی مێژووی بەرگری لە خاکی پیرۆزی کوردستان شاهێدی قارەمانی و گیانبازی پێشمەرگەو رۆلەکانی یەکێتین، کە ئێستاشی لە گەڵدابێ گەورەترین رووباری خوێنی شەهیدان سەرچاوەکەی ( ی ، ن ، ک ) ە ... 
یەکێتیی لە قۆناغەکانی سەختی خەباتی شۆڕش روو بە رووی چەندین پیلانی دووژمنکارانەی نەیارانی گەلەکەی وەستاوەتەوەو شکستی بە هەموو پیلانەکان هێناوەو درێژەی بە کاروانی سەروەری و شانازییەکانی خۆیداوە ، لەو پێناوەشدا هەزاران رۆڵەو پێشمەرگەی قارەمان و سەرکردەی هەڵکەوتوو فەرماندەی دلێری بوونەتە قوربانی، هێزی پۆڵاین و گیانی بەرەنگاری و گیانفیدایی پێشمەرگەی ئەوێ رۆژێ بوونە هەوێنی بەردەوامی شۆڕش و هەستانەوەو سەرکەوتن و تۆمارکردنی سەدان داستانی نەبەردی و سەروەری بۆ گەل و ووڵات..
لە دوای راپەڕین کوردستان چووە قۆناغێکی دیکەی مێژوویی و دامەزراندنی پارلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خەباتی بەردەوامی هێزی پێشمەرگەکانی یەکێتیی بوو، هەر ئەوەش وایکرد کە یەکێتیی لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بە گەلەکەی بە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانیی خۆی هەڵسێ کە هەمیشە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستانی خستۆتە پێش بەرژەوەندییە حزبیەکانی.. 
... لە ئێستاشدا هاوسەرۆکان و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە فۆڕم و شێوازێکی نوێ و بە دیدگا و روئیایەکی گەشترو پڕشنگدارتر، لە خەباتی سیاسیی و دیموکراسی و ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و حکومڕانی و دەوڵەتداری درێژە بە سیاسەتی حەکیمانە و رێ و رێبازی بەرزی حزبی شەهیدان و رابەر و تاجی سەرمان سەرۆک مام جەلال ئەدات، تا بە دیهێنانی هەموو ئاوات و ئامانجە باڵاکانی نەتەوەی گەلی کوردستان تێدەکۆشێ و لەو پێناوەشدا لە کۆشش و هەوڵ و هەنگاوە سەر ڕاست و راستەقینەکانی لە خەباتی مەدەنی و سیاسیی کۆڵنادات و هەمیشە وەک هێزی پۆڵاین ، روو بە رووی ئەو تەحەدییانە دەوەستێتەوە کە دژ بە گەلەکەی لە ئارادابن.

 یادی رۆژی شەهیدی یەکێتیی بۆ ئێمەی کادران و ئەندامان و هەڤاڵانمان لە مەڵبەندی ٦ی سۆران و سەرجەم کادرانی کۆمیتەو ئۆرگانەکانی سنوری مەڵبەند، بۆنەیەکی مێژوویی و نەتەوەیی گرینگە لە خەباتی شۆڕشگێڕی و سیاسیی و دیموکراسی بۆ کۆی کایەکانی ژیانی حزبی شەهیدان، بۆیە لەو یادەو لە رۆژی شەهیدی یەکێتیی بەڵێن بۆ رۆحی زیندووی رابەری نەتەوەیمان سەرۆک مام جەلال دووپات دەکەینەوە، کە تا دوا هەناسە خوێندکاری بە وەفابین بۆ رێبازی بەرز و پیرۆزی شەهیدانمان و رێز و وەفاداری و دڵسۆزی خۆمان دەردەبڕین بۆ خانەوادەو کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و سەری رێز و نەوازش دادەنوێنین بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان.

.بەرز و پیرۆز بێ یادی رۆژی شەهیدی یەکێتیی .
هەر شەکاوە بێ ئاڵای سەوزی رێبازی خوێنی شەهیدان.
نەمری و شکۆمەندی بۆ رۆح و گیانی شەهیدان 
سەرفرازی و سەربەرزی بۆ خانەوادەو کەسوکاری شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ...  

مــــــەڵــــبــەنـــدی  ٦ی ســـــــۆران 
یـەکـێتیی نـیشـتـمانیـی کـوردستان
         ٢١ / ١١ / ٢٠٢٠

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی