د. زانا حه‌مید: له‌سه‌ر ئاستی جیهان تا ئێستا 48 ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌دان

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 86 جار

کۆمپانیایی پی فایزەر و بایۆنیێک رایانگەیاند، لە ئێستادا کاریگەری ڤاکسینەکەیان گەیشتووەتە رێژەی ٩٥%.
کۆمپانیایی پی فایزەر و بایۆنیێک رایانگەیاند، دوایین لێکۆڵینەوەدا لەبارەی ڤاکسینەکەیان ئەوەی نیشانداوە، بە رێژەی ٩٥% کاریگەرە و رێگر دەبێت لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
باسیان لەوەشکرد، ڤکسینەکەیان دوای ٢٨ رۆژ لە ژەمی یەکەمی کاریگەریەکەی دەردەکەوێت، دەشڵێت، کاریگەری بۆ هەموو تەمەن و رەگەزێک هەیە و دەتوانێت رێگر ببێت لە تووشبوونیان بە نەخۆشیەکە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بەساڵاچووان کە کۆرۆنا مەترسیەکی بەرچاو لەسەر ژیانیان دروستدەکات ڤاکسینەکە بە رێژەی ٩٤% کاریگەر بووە بۆیان.
دكتۆر زانا حه‌مید، پسپۆڕی ڤایرۆلۆجی، له‌میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ به‌رنامه‌ی (به‌یانی باش وڵاته‌كه‌م) له‌ ڕادێوی ده‌نگی گه‌لی كوردستان رایگه‌یاند، شێوازی دروستكردنی ڤاكیسن شێوازێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌تێپه‌ڕاندنی ته‌واوی ڕێكاره‌ زانستیی و یاساییه‌كان و هه‌موو ڤاكسینێكیش ده‌بێت سێ كاتی جیاواز له‌ به‌كارهێنان تێپه‌ڕێنێت و داتاكان كۆبكرێته‌وه‌و ئه‌نجامه‌كانیش ده‌بێت ڕازیكه‌ربن.
وتیشی، به‌یێی ئه‌و ڕیزبه‌ندییه‌ی كه‌ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (who ) بڵاویكردۆته‌وه‌  48 ڤاكیسن له‌ قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌دان

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی