حاجی مه‌سیفی: یه‌كێتی له‌ پێناو به‌رژەوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان دامه‌زراوه‌

2 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 83 جار

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، رایگه‌یاند: هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری، له‌ پێشه‌نگی كاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌و ئاماده‌یی خۆشمان نیشانداوه‌ بۆ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وت و خاڵه‌ سنوورییه‌كان و وردبینی كردن له‌ داهاتی شه‌ش ساڵی رابردوودا.
سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد ده‌ڵێت  “چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا وه‌ك یه‌كێك له‌ ئه‌ركه‌ له‌پێشینه‌كانمان ده‌مێنێته‌وه‌، ئاماده‌یی خۆمان نیشانداوه‌ بۆ رێكه‌وتنێكی گشتگیر له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وت و گاز، رازی بووین به‌هاوبه‌شیكردن و هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی خاڵه‌ سنوورییه‌كان و ئاماده‌ین بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر خه‌رجییه‌كان و وردبینی له‌ داهاتی شه‌ش ساڵی رابردوو. هه‌موو داوایه‌كی ده‌ستووری و به‌جێ، كه‌ لێمانكرابێت، قبوڵمان كردووه‌، بۆیه‌ هیچ پاساوێكی تر نه‌ماوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ راگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداوه‌”.
حاجی مه‌سیفی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان ، له‌میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ به‌رنامه‌ی (به‌یانی باش وڵاته‌كه‌م) له‌ ڕادێوی ده‌نگی گه‌لی كوردستان رایگه‌یاند، یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان له‌ پێناو به‌رژوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان دامه‌زراوه‌ له‌ئێستاشدا هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدایه‌ و دابین كردنی شایسته‌داراییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌.
وتیشی، له‌دوای ڕوخانی ڕژێم و نوسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق تاڕاده‌یه‌ك مافه‌كانی كورد له‌و ده‌ستوووره‌ زامنكراون پێویستیه‌ ده‌ستور بكرێته‌ بنه‌مای چاره‌سه‌ركردنی كۆی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق. 

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی