ئارام جه‌مال: ڕه‌نگه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له‌عێراق بۆماوه‌ی چه‌ند مانگێك دوابكه‌وێت
2 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 83 جار
ئارام جه‌مال،
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن، له‌میانی به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌ی
به‌یانیت باش وڵاته‌كه‌م، به‌ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستانی ڕاگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و
لێدوانه ڕه‌سمیانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی، ده‌درێت،
جه‌خت له‌وه ده‌كرێته‌وه كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له‌كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
كه ده‌كاته مانگی شه‌شی ساڵی داهاتوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئه‌مێنێته‌وه بابه‌تی
ئاماده‌كاریه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه كه تاچه‌ند فریای ئاماده‌كاریه
هونه‌ری و لۆجیستیه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌وێت .
له‌درێژه‌ی
به‌رنامه‌كه‌دا ئارام جه‌مال، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئامانج له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته
بۆ گۆڕانكاریكردنه له خه‌ریته‌ی سیاسی عێراق، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و پێشبینیانه‌ی
كه ده‌كرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، كۆسپ و ئالانگاریهكی زۆر دێته پێش وه
پێویسته به‌زووی چارهسهربكرێـت .