شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری: كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی یه‌كێتی و پارتی ئه‌نجامی باشی هه‌بوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان
2 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 67 جار
به‌رنامه‌یه‌كی نوێی ڕه‌هه‌ند له ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان
به میوانداری (شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری،ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی
ڕێكخستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) و (دڵشاد شه‌هاب، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان) پێشكه‌ش كرا . كه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی
به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ڕه‌هه‌ند بریتی بوو له (ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وپارتی دیموكراتی كوردستان)
له به‌رنامه‌كه‌دا، شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی
سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕێكخستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ڕایگه‌یاند : یه‌كێتی
نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان دوو حزبی گه‌وره و كاریگه‌ری هه‌رێمی
كوردستان و ئایدنهی هه‌رێمی كوردستانیش به‌نده به یه‌كگرتووی یه‌ك هه‌ڵوێستی و
ڕێككه‌وتنی ئه‌م دوو حزبه، چونكه خاوه‌نی مێژوی و خه‌بات وكاری هاوبه‌شن، هه‌میشه‌ش
پێكه‌وه حكومه‌تیان به‌ڕێوه بردووه .
له به‌شێكی تری به‌رنامه‌كه‌دا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی
سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕێكخستی یه‌كێتی، سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی
كوردستان له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجامی
باشی هه‌بوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان ئه‌و دوو حزبه و، چه‌ند خاڵێكیش
ڕێكه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه و هه‌ر دوولاش ئیمزاینان له‌سه‌ر به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه
كردوه .
به‌رنامه‌ی ڕه‌هه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی ڕادیۆی ده‌نگی
گه‌لی كوردستان ڕۆژانی سێ شه‌ممه كاتژمێر (11) و (15) خولهك و، له دوای كورته‌ی
هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر (11) هه‌ر جاره‌ی له‌سه‌ر ته‌وه‌رێكی سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی،
ته‌ندروستی و، پرسه گه‌رمه‌كانی ڕۆژی له هه‌رێمی كوردستان و عێڕاق و ناوچه‌كه له
لایه‌ن ڕۆژنامه‌نوس ئارام هادیه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت .