ئەلەند مەحوی: لەسەدا ١٧ی کارەکانی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی تەواو بووە
2 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 92 جار
کارکردن لە شەقامی ١٠٠ مەتری
لە سلێمانی لەلایەن کۆمپانیای قەیوانەوە بەردەوامە و بەپێی زانیارییەکانیش تاوەکو
ئێستا زیاتر لە سەدا ١٧ی کارەکانی ئەو پڕۆژەیە تەواو بووە،
ئەلەند مەحوی بەڕێوبەری
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان لەمیانەی بەشداریکردنی لە
بەرنامەی ئێوارەباش وڵاتەکەم لە ڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستان ڕایگەیاند: سەڕەرای
هاتنی وەرزی پایز و باران بارین، کارکردن لە پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری بەردەوامە و
کارەکان بەشێوەیەکی زۆرباش بەڕێوەدەچن. و تاوەکو ئێستا لەسەدا ١٧ی کارەکانی ئەو
پڕۆژەیە تەواو بووە.
هەر لەدرێژەی گفتوگۆکانیدا لە
ڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستان ئەلەند مەحوی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: بەپێی ئەو کارانەی
ئەنجامانداوە، پێشبینی دەکەین پڕۆژەکە زۆر لەپێش وادەی دەستنیشانکردنی تەواوبوونی
پڕۆژەکە تەواو بکرێت، چونکە لە ماوەی کەمتر لە ٣ مانگ لەسەدا ١٧ی کارەکانی تەواو
بووە.
وتیشی: حکومەتی هەرێمی
کوردستان لیژنەیەکی ڕاسپاردووە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو هاوڵاتیانەی کە
زەوییەکانیان بەر شەقامی ١٠٠ مەتری دەکەوێت و لەلایەن ئەو لیژنەیەوە قەرەبوو
دەکرێنەوە.