شیلان حه‌مو: له‌ماوه‌ی ڕابردوو ترەمپ پشتیوانێكی گه‌وره‌ی توركیابوو له‌سه‌ر هێرشه‌كانی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان
2 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 131 جار
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایده‌گه‌یه‌نێت
، دەوڵەتە نوێکەی ئەمەریکا دەبێت ژمارەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە کوردستانی سووریا دووهێندە
بکاتەوە، ڕووسیا حکوومەتی سووریا ناچار بە ئاشتی لەگەڵ کوردەکان بکات
مه‌زڵووم کۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌کانی
هه‌سه‌ده دووپات له‌وه ده‌کاته‌وه که ده‌رچوونی بایدن ده‌رفه‌تێکی باشه بۆ ئه‌وه‌ی
تورکیا به‌خۆیدا بچێته‌وه و ئاشتی له ناوچه‌که جێگیر بکرێ، ئاماده‌یی هه‌سه‌ده
و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسهریشی پێشان دا بۆ ئه‌وه‌ی بێ مه‌رجی پێشوه‌خته له‌گه‌ڵ تورکیا
بکه‌ونه گفتوگۆ و دانوستاندن بکه‌ن تا بگه‌ن به ئاشتی و شه‌ڕ و گرژییه‌کان کۆتایی
پێ بهێنن.
شیلان حه‌مو، چالاكوان و چاودێری سیاسی،
له میانه‌ی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌ی (له ڕۆژئاواوه ) له ڕادێوی ده‌نگی
گه‌لی كوردستان ڕایگه‌یاند، پێموایه هاتنی جوبایدن به‌سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سیاسیه‌تی
به‌رامبه‌ر به ڕۆژئاوای كوردستان باشتر ده‌بێت له ، دۆناڵد
ترەمپ چونكه له‌ماوه‌ی ڕابردوو هه‌میشه دۆناڵد ترەمپ پشتیوانیه‌كی گه‌وره‌ی
توركیابوو له‌سه‌ر هێرشه‌كانی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان.
وتیشی، به‌گشتی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوازێك
سیاسیهتدهكات له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه به‌دوای به‌رژوه‌ندییه‌كانی خۆیه‌وه‌یه‌تی
و هه‌ركاتێكی به‌رژوه‌وه‌ندی نه‌با له‌گه‌ڵ هه‌رلایه‌نێك ده‌ست به دوژمنایه‌تی ده‌كات.