فه‌یسه‌ڵ خه‌ڵه‌ف: له‌شه‌ڕی دژ به داعش له ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌مه‌ریكا پشتیوانێكی گرنگی كورد بوو
2 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 99 جار
ژمارەیێک لە بەرپرسانی ڕۆژئاوای كوردستان
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بە سەرۆکایەتیی
جۆ بایدن درێژە بە پشتگیرییەکان لە کوردی سووریا دەدات چوونکە کوردەکان و ئەمەریکا
لە بەرەیێکی هاوبەشدان دژ بە تیرۆریزم.
هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی جۆ
بایدن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی ئەمەریکادا، ژمارەیێک لە سەرکردەکانی کورد لە
عێراق و سووریا لەوان مەزڵووم کۆبانی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات وێڕای
پیرۆزبایی کردن لە بادن هیوای خواست بۆ درێژەی پشتگیرییەکانی ئەمەریکا.
دكتۆر فه‌یسه‌ڵ خه‌ڵه‌ف، شاره‌زا له‌كاروباری
ڕۆژئاوای كوردستان و سوریا، له میانه‌ی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌ی (له
ڕۆژئاواوه ) له ڕادێوی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕایگه‌یاند، په‌یوه‌ندی نێوان كورد
له سوریا و ئه‌مه‌ریكا مێژوویه‌كی دوور‌و درێژی هه‌یه‌و له‌شه‌ڕی دژ به داعش له
ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌مه‌ریكا پشتیوانییه‌كی گرنگی كورد بوو .
وتیشی، به‌رده‌وام به‌رپرسانی سیاسی و سه‌ربازی
ئه‌مه‌ریكا ته‌ئكیدیان له هاوكاری و پشتیوانی كورد كردۆته‌وه له ڕۆژئاوای
كوردستان پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه سیاسیه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستانیش به‌گرنگییه‌وه
له هاوكاری و پشتیوانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕوانن.