زه‌كه‌ریا دادۆ: وڵاتانی ئه‌وروپا پشتیوانی له‌ جۆ بایدن ده‌كه‌ن وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا

11/11/2020 ژمارەی بینین: 87 جار

جۆ بایدنی كانديدى دیموکراتەکان بووە 46ـەمین سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا و لە نوێترین پەیامیشدا دەڵێت، دەبمە سەرۆکی هەموو ئەمریکییەکان و ئەو متمانەیەتان دەپارێزم کە بە منتان بەخشی.
بردنەوەی ئەمجارەی دیموکراتەکان بەسەر کۆمارییەکان مێژووییە، بایدن زیاتر لە 4 ملیۆن دەنگی لە ترەمپ زیاترە، بایدن 50.6 لەسەدای دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە دەنگی 74 ملیۆن و 847 هەزارو 834 کەس، ترەمپیش 47.7٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، ئەویش دەکاتە 70 ملیۆن و 591 هەزارو 531 دەنگ.
زه‌كه‌ریا دادۆ، چاودێری سیاسی و ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری پلاتفۆڕمی عه‌فرین له‌ ئه‌ڵمانیا، له‌میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ به‌رنامه‌ی (له‌ ڕۆژئاواوه‌ ) له‌ ڕادێوی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕایگه‌یاند، ده‌رچوونی جۆ بایدن كانديدى دیموکراتەکان به‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بیروڕایی جیاواز له‌ نێو وڵاتانی جیهان دروستكردووه‌ هه‌ندێك له‌ وڵاتان پشتیوانی ده‌كه‌ن وه‌ك وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌ ڕوسیا و چین و چه‌ند وڵاتێكی تر له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی جۆ بایدن نین به‌سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا .
وتیشی،به‌بۆچوونی من سیاسه‌تی جۆ بایدن به‌رامبه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان باشتر ده‌بێت وه‌ك له‌ دۆناڵد ترەمپ چونكه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوو تره‌مپ چه‌ند بڕایارێكی دژی كورد له‌ ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كرو هه‌میشه‌ پشتگیری توركیای ده‌كرد له‌ هیرشه‌كانی بۆ سه‌رڕۆژئاوای كوردستان. 

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی