شاجوانی روسیا بۆ ساڵی 2019 هەڵبژێردرا

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 165 جار

شۆخێک باشوری روسیا بەناوی ئالینا سانکۆ، توانی نازناوی شاجوانی روسیا بۆ ساڵی 2019 بەدەستبهێنێت.

لە شاری یەکاتارێنبورگ لە روسیا، رێورەسمی هەڵبژاردنی شاجوانی 2019 بەڕێوەچوو، بە بەشداری چەندین کەسایەتی ناسراو ، هاوکات پێشکەشکردنی چەندین چالاکی جیاواز، لە کۆتایدا کیژێکی تەمەن 20 ساڵ "ئالینا سانکۆ" تاجی شاجوانی بەدەستهێنا.

ئالینا، خەڵکی شاری ئازۆف بوو لە ناوچەی روستوف لە باشوری روسیا، هیوایەتی گەشتکردن و هۆنراوە نوسینە، بەهرەی وێنەکێشانیشی هەیە، جگە لە وەرگرتنی تاجێکی ئاڵتونی، بڕی 46 هەزار دۆلار خەڵات دەکرێت.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی