بارودۆخی ڕۆژئاوای كوردستان

11 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 190 جار

سەبارەت بە بارودۆخی ڕۆژئاوای كوردستان و دواین گۆڕانكاریەكان لەو ناوچانە ، بابە شێخ حسێنی سكرتێری سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی تایبەتی ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستان ڕایگەیاند : بێگومان ئەمە شتێكی تازە نەبوو كە توركیا بەرنامەی هێرشی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان هەبوو ، هەر لە مێژەوە توركیا بە نیازی داگیركردنی ڕۆژئاوای كوردستان بووە وە بە بەنیازبووە ئەو ئەزمونە كە لە كوردستانی سوریا هەبووە لەناوی بەرێت.

لە لایەكی تریشەوە ڕۆزلین بەكر ئەندامی مەجلیسی گشتی پارتی یەكێتی دیموكرات پەیەدە لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی تایبەتی ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستان ڕایگەیاند : ڕۆژئاوای كوردستان لە شەرێكی سەخت ڕزگاری دەبێت لە گرێ سپی و سەرێكانی و چەند ناوچەیەكی تر ، دوای ئەوەی هێزەكانی ئەمەریكا كشانەوە لە ڕۆژئاوای كوردستان ، هەسەدە ڕۆلێكی كارێگەی هەبووە لە ڕوبەڕووبونەوەی سوپای توركیا لەو ناوچانە .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی