له‌تیف نێڕۆی : یه‌كێتی هه‌میشه‌ پشتیوانی یه‌ك لیستی كورد له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوەکان دەکات‌

27/10/2020 ژمارەی بینین: 54 جار

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بازنەکانی هەڵبژاردنی لە نەینەوا و 16 پارێزگای تری  پەسندکرد و دەنگدانیش لەسەر بازنەکانی هەڵبژاردن لە کەرکووک بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو دواخرا.
له‌تیف نێڕۆی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی به‌یانی باش وڵاته‌كه‌م له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عێڕاق و هه‌وڵه‌كانی كورد بۆ كه‌منه‌كردنی ده‌نگی كورد له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان ڕایگه‌یاند : بێگومان ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌ له‌ عێراق، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و دۆخه‌ نه‌خوازره‌یی له‌ عێڕاق هاتۆته‌ ئاراوه‌، چونكه‌ یه‌كێك له‌ كارنامه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فای كازمی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ بووه‌ له‌ عێڕاق.
له‌ به‌شێكی تری به‌رنامه‌كه‌دا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، بۆ كورد دیاری كردنی بازنه‌كان له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان زۆر گرنگه‌ و ده‌بێت به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی گه‌ڵ بكات .
هه‌ر له‌ به‌رنامه‌ی به‌یانی باش وڵاته‌كه‌م له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، له‌تیف نێڕۆی وتیشی، وه‌كو یه‌كێتی نیتشمانی كوردستان هه‌میشه‌ی پشتوانی یه‌ك لیستی كوردمان له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان كردوه‌ و پێویسته‌ كورد له‌ به‌لیستێك به‌شداری بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی كورد له‌و ناوچانه‌ نه‌فه‌وتێت .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی