عه‌لی شه‌مدین: بیرۆكه‌ی یه‌كه‌م پارتی سیاسی كورد له سوریا له‌سه‌ر ده‌ستی عەبدولحەمید دەروێش بوو
3 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 97 جار
ساڵێك تێدەپەرێت بەسەر
كۆچی دوایی یەكێك لەدیارترین سیاسیی و خەباتگێڕەكانی
رۆژئاوای كوردستان و دامەزرێنەری یەكەم حیزبی كوردی لە سوریا، ئەویش عەبدولحەمید دەروێشە،
ئەم كەسایەتییە سیاسیەی كورد كە دۆست و هاورێی دێرینی سەرۆك مامجەلال بوو، بەوە ناسرابوو
كە مرۆڤێكی لەسەرخۆو ئاشتیخواز و خەمخۆری دۆزی رەوای نەتەوەكەی بوو.
عه‌لی شه‌مدین،
نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كورد له هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی
به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌ی (له‌ڕۆژئاواوه)له‌ڕادێوی ده‌نگی گه‌لی كوردستان
ڕایگه‌یاند، عەبدولحەمید دەروێش، كه‌سایه‌تییه‌كی دیار‌و ناسراوبوو له‌سه‌ر ئاستی
سوریا و كوردی ڕۆژئاوای كوردستان كه زیاتر له نیوه‌ی ته‌مه‌نی خۆی پێشكه‌ش به
خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان كردووه،
وتیشی، عەبدولحەمید
دەروێش له ته‌مه‌نێكی كه‌مداو به‌یارمه‌تی چه‌ند كه‌سانێك توانی یه‌كه‌م پارتی
سیاسی كوردی له سوریا دابمه‌زرێنێت .
عه‌لی شه‌مدین،
نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كورد له هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی بۆ
ئه‌وه‌شكرد، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوان سه‌رۆك مام جه‌لال و عەبدولحەمید دەروێش
هه‌بوو، به‌پاڵپشتی سه‌رۆك مام جه‌لال عەبدولحەمید
دەروێش توانی یه‌كه‌م پارتی سیاسی كورد له سوریا دابمه‌زرێنیت.