راگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایش رەتدەکرێتەوە
3 مانگ پێش ئێستا
ژمارەی بینین: 357 جار
وتەبێژێک بەناوی ئەنجومەنی ئاسایش راگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایش بەڕای ئەندامانی پارتی ناو ئەنجومەنەکە دەزانێت، لەکاتێکدا سێ ئەندامەکەی یەکێـتیی لەئەنجومەکە هیچ ئاگادار نەکراونەتەوە.
دەقی راگەیەنراوەکە:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه له پێنج ئه‌ندامی سه‌ره‌كی كه بریتین له راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری، سه‌رۆكی ده‌زگای پاراستن، و سه‌رۆكی هه‌واڵگریی پێشمه‌رگه. له‌م پێنج ئه‌ندامه، سێ ئه‌ندامیان له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانن و ته‌نها دوو ئه‌ندامیان پارتین.
به‌ڵام دوای پرسیار كردن له هه‌رسێ ئه‌ندامه باڵاكه‌ی یه‌كێتی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، ده‌ركه‌وت كه به‌رپرسانی یه‌كێتی به هیچ جۆرێك ئاگاداری ئۆپه‌راسیۆنی له‌م جۆره نین كه رۆژی ٢٦\١٠\٢٠٢٠ له‌رێی به‌یاننامه‌یه‌ك به ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه. بۆیه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له پشكی یه‌كێتی، ئه‌م به‌یاننامه‌یه و هه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كی تری له‌م چه‌شنه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه، به هه‌ندی وه‌رناگرن و نایسه‌لمێنن، چونكه ئاگاداری رووداوی له‌و جۆره نین كه له هه‌رێم روویدابێت، رێگه‌ش ناده‌ن به‌ناوی ئه‌نجومه‌نێكه‌وه راگه‌یه‌ندراو بڵاو بكرێته‌وه كه پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی، ئه‌ندامه سه‌ره‌كییه‌كانی پرسوڕایان پێ نه‌كرابێت.
وته‌بێژێك له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
٢٦ - ١٠- ٢٠٢٠