نورشان حسێن : به‌داخه‌وه‌ وڵاتانی زلهێز له‌ ڕۆژئاوای كوردستان كار بۆ به‌رژوه‌ندییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 73 جار

به‌رنامه‌یه‌كی نوێی (له‌ ڕۆژئاواوه‌) له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان به‌ میوانداری (نورشان حسێن، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی خۆسه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان له‌ هه‌رێمی كوردستان) پێشكه‌ش كرا . كه‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فۆكه‌س بریتی بوو له‌ (درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕۆژئاوای كوردستان) .
لای خۆشیه‌وه‌ نورشان حسێن، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی خۆسه‌ری ڕۆژئاوا له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ به‌رنامه‌ی له‌ ڕۆژئاواوه‌ له‌ ڕادێوی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕایگه‌یاند، به‌داخه‌وه‌ وڵاتانی زلهێز له‌ ڕۆژئاوای كوردستان كار بۆ به‌رژوه‌ندییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن و هه‌ركات به‌رژوه‌ندییه‌كانیان كۆتای هات پشتن له‌ كورد ده‌كه‌ن و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ دوژمنانی كورد ده‌به‌ست .
له‌ به‌شێكی تری به‌رنامه‌كه‌دا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی خۆسه‌ری ڕۆژئاوا له‌ هه‌رێمی كوردستان وتيشى, مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕۆژئاوای كوردستان، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو لادایه‌ چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی پاراستی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌كه‌ .  
هه‌ر له‌ به‌رنامه‌كه‌دا نورشان حسێن، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی خۆسه‌ری ڕۆژئاوا له‌ هه‌رێمی كوردستان, چه‌ندین بابه‌تی تری په‌یوه‌ست به‌ په‌رله‌مانی كوردستانی باسكرد .
به‌رنامه‌ی (له‌ ڕۆژئاواوه‌) به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان هه‌موو ڕۆژانی دوو شه‌ممه‌ كاتژمێر (2) و (15) خوله‌ك، هه‌ر جاره‌ی له‌سه‌ر ته‌وه‌رێكی تایبه‌ت به‌ پرسه‌كانی میدیا له‌ هه‌رێمی كوردستان وعێڕاق و جیهان‌ له‌ لایه‌ن ڕۆژنامه‌نوس (هۆزان عه‌فرینی)ه‌وه‌ ئاماده‌ و پێشكه‌ش ده‌كرێت.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی