فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر: وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ له‌ ڕووی سه‌ربازیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه ‌ده‌كات نه‌ك سیاسی و ئیداری

18/10/2020 ژمارەی بینین: 31 جار

لیژنەی هه‌ماهه‌نگی سەربازیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە بەغدا بۆ تاوتوێکردنی هەڕەشە ئەمنییەکان و راوەدوونانی چەکدارانی داعش له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان کۆبوونەوە و له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكیش گه‌یشتنه‌ ڕێكه‌وتن.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زراه‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی (كوردستان) له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان،  سه‌باره‌ت به‌ هه‌ماهه‌نگیه‌كانی وه‌زارتی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگری و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێڕاق و، دۆخی ناوچه‌ دابڕاوه‌كان و جموجۆڵه‌كانی داعش له‌وناوچانه‌، ڕێكه‌وتی پێشمه‌رگه ‌و سوپای عێڕاق ڕایگه‌یاند : وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ له‌ ڕوو سه‌ربازیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه ‌ده‌كات نه‌ك سیاسی و ئیداری چونكه‌ ئه‌ركی ئێمه‌ پارستی ئه‌و ناوچانه وخه‌ڵكی ناوچه‌ دابڕاوه‌كانه‌ .
له‌ به‌شیكی تری به‌رنامه‌كه‌دا ئه‌مینداری گشتی وه‌زراه‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، دامه‌زراندنی ئه‌وناوه‌ندانه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر پڕشنیار و بڕیاری عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێڕاق بووه‌.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، وتیشی، له‌ سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا چه‌نند كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان كردووه‌ و، گه‌یشتوینه‌ته‌ لێكتێگه‌یشتن له‌سه‌ر سێخاڵ كه‌ ئه‌وانیش (دامه‌زراندن و دروستكردنی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شه‌ له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان) و (ڕێكخستنی هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان سوپای عێڕاق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌) و (ئه‌نجامدانی ئۆپه‌ڕاسینی هاوبه‌ش)  .
ڕاشیگه‌یاند، گرنگی ئه‌م لێك تێگه‌یشتنه‌ ده‌بێته‌ هۆی، لاواز بوونی داعش و كه‌مكردنه‌وه‌ی چالاكیه‌كانیان له‌وناوچانه‌ .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی