له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج : سزاكانی ئه‌مه‌ریكا زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌لی ئێران ده‌بێت

18/10/2020 ژمارەی بینین: 29 جار

دۆناڵد تڕامپ سه‌رۆكی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر بێت و بۆ جارێكی تر پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرێت ئه‌وا، ڕێكه‌وتنێكی گشتگیر له‌گه‌ل ئێران ئه‌نجامده‌دات .
له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی (به‌یانی باش وڵاته‌كه‌م) له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس، سه‌باره‌ت به‌ زیاكانی ئه‌مه‌ریكا و كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێڕاق، ڕایگه‌یاند : به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێران سنوورێكی فراوانی و گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ عێڕاق ئه‌مه‌ش وایكردووه‌، هه‌ر سزایه‌ك بۆ سه‌ر ئێران، كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر عێراق هه‌بێت به‌ تایبه‌تی، له‌ لایه‌نی ئابووری و بازرگانی چونكه‌، قه‌باره‌ی بازرگانی ساڵانه‌ی نێوان عێڕاق و ئێران، ده‌یان ملیار دۆلاره‌، زۆر ترین كاڵای ئێرانیش له‌ عێڕاق ساغ ده‌بێته‌وه‌.
له‌ به‌شێكی رتی به‌رنامه‌كه‌دا، له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كاریگه‌ری سزاكانی ئه‌مه‌ریكا زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێڕاق نابێت زۆرتین كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌لی ئێران ده‌بێت .   
هه‌ر له‌ به‌رنامه‌ی (به‌یانی باش وڵاته‌كه‌م) له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، ئه‌و نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌ نوسه‌ وتیشی، حكومه‌تی عێڕاق و هیچ كه‌سێك ناتوانێت، هه‌بوونی ده‌ستی ده‌ره‌كی له‌ ناوخۆی عێڕاق كۆتایی پێبهێنێت، چونكه‌ عێڕاق فره‌ پێكهاته‌یه‌ و، شیعه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ نزیكه‌،سونه‌ له‌ سعودیه‌ ووڵاتانی تری كه‌نداو و، توركمان نزیكت له‌ توركیاوه‌ .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی