دڵپاك تاهیر : هێرشی سوپا بۆ سه‌ر ناوچه‌ دابڕاوه‌كان كاردانه‌وه‌ی حكومه‌تی عێڕاق بوو بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم

18/10/2020 ژمارەی بینین: 33 جار

دوای ئه‌‌وه‌ی شه‌وی 16-10-2017 حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراق له‌ناوچه‌ی به‌شیر هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، له‌شه‌ڕێكی نابه‌رامبه‌ردا، كه‌ ماوه‌ی 4 سه‌عاتی خایاند، چه‌ندین پێشمه‌گه‌ری یه‌كێتیی شه‌هیدو برینداربوون.
دڵپاك تاهیر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی (به‌یانی باش وڵاته‌كه‌م) له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ چۆڵكردنی ئه‌و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان و كاردانه‌وه‌كانی ڕیفراندۆم، ڕاگه‌یاند : هێرشی هێزه‌ عێڕاقیه‌كان و سوپای عێڕاق، بۆ سه‌ر ناوچه‌ دابڕاوه‌كان، كاردانه‌وه‌ی حكومه‌تی عێڕاق بوو بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌و ناوچانه‌ و به‌شێكی زۆری وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش پیشتوانی سوپا وهێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێڕاقیان كرد له‌و هێرشدانه‌دا كه‌ به‌ داخه‌وه‌ چه‌ندین پێشه‌مه‌رگه‌ و فه‌رمانده‌ی قاره‌مانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان شه‌هید بوون . 
له‌ به‌شێكی تری به‌رنامه‌كه‌دا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وتیشی، ڕیفراندۆم له‌ كاتێكدا ئه‌ندامدرا ‌كاته‌كه‌ی گونجاو نه‌بوو، ئه‌مه‌ریكا و وڵاته‌ زلهێزه‌كانیش پیشتوانی ئه‌نجامدانی ڕیفرانۆمیان نه‌كرد، دواتر ئه‌وه‌ بوو هه‌موو مان ئه‌نجامه‌كه‌یمان بینی .
له‌ كۆتایی به‌رنامه‌كه‌دا دڵپاك تاهیر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پارتی دیموكراتی كوردستان، سیاسیه‌ت و ئه‌جندای چه‌ند وڵاتێكی هه‌رێمی و ناوچه‌یی جێبه‌جێكرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وناوچانه‌ له‌ كورد وه‌ربگیردرێته‌وه‌ .
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌ هێزه‌كانی 70 وه‌ وه‌ریگرتووه‌، له‌ رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 36 شه‌هید و 85 برینداری داوه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش راستی رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر نیشانده‌دات و به‌ڵگه‌شه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌نها یه‌كێتی خوێنی به‌خشی له‌و رووداوه‌دا، چونكه‌ هێزی هیچ حزبێكی دیكه‌ شه‌هیدو برینداری نه‌دا، به‌ڵكو ته‌نها هه‌ڵهاتن.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی