نازم عه‌بدوڵڵا: به‌هۆی زۆری تێچوون به‌شێكی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان له‌ هه‌رێم ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ بوونه‌ته‌وه‌

18/10/2020 ژمارەی بینین: 25 جار

كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه‌ په‌له‌وریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هۆشداری ده‌داته‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم له‌ ئه‌گه‌ری داڕمان و هه‌ره‌سهێنانیی كه‌رتی به‌رهه‌مه‌هێنانیی مریشكی زیندوو له‌ هه‌رێمی كوردستان. 
نازم عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه‌ په‌ره‌وله‌ریه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی ئێواره‌ باش وڵاته‌كه‌م له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی كێڵگه‌ په‌له‌وریه‌كان، ڕایگه‌یاند : به‌هۆی تێچوونی زۆری نرخ، به‌شێكی زۆری كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ بوونه‌ته‌وه‌ .
له‌ به‌شێكی تری به‌رنامه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه‌ په‌ره‌وله‌ریه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان وتیشی، له‌ ئێستادا نرخی یه‌ك ته‌ن عه‌له‌فی مریش نرخه‌كه‌ی (30) دۆلار زیاد كردوه‌،  به‌ پێی زانیاره‌كانی ئێمه‌ نرخی ئه‌و عه‌له‌فه‌ ڕۆژنان له‌ لایه‌ن كارگه‌كانه‌وه‌ زیاتر ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی كێشه‌ و گرفت بۆ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان . 
هه‌روه‌ها نازم عه‌بدوڵڵا، له‌ به‌رنامه‌ی ئێواره‌ باش وڵاته‌كه‌م له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، وه‌ك كادرێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ شانازیه‌ه‌وه‌ ماوه‌ی سێ ساڵه‌ بێ ئینتیمای حزه‌ی و حزبه‌كه‌شم ڕێگه‌ی پێداوم كارم كردوه‌ بۆ خاوه‌ن كڵێگه‌كانی په‌له‌وه‌ر و پێویسته‌ هه‌ڵبژاردن بكرێت له‌ كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه‌ په‌له‌وریه‌كان، چونكه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ی بۆ كۆمه‌ڵه‌كه‌مان دانرابوو ته‌واو بووه‌، بۆ ئه‌وه‌ كه‌سانی گه‌نجتر و ده‌موچاوی تازه‌ تر بێنه‌ پێشه‌ و و ببنه‌ نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی