عەدالەت عەبدوڵا: ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانی زۆر بە دۆناڵد ترامپ دەگەێنێت

18/10/2020 ژمارەی بینین: 30 جار

٣ی مانگی داهاتوو لە ئەمریکا سەرۆکێک هەڵدەبژێردرێت بۆ ئەوەی تاوەکو چوار ساڵی دیکە سەرکردایەتیی ئەو وڵاتە بکات. سەرۆکێک لەپاڵ کێشەکانی لەگەڵ جیهانی دەرەوە، بەهۆی پەتای کۆرۆناوە رووبەڕووی کۆمەڵێک ئاستەنگی ئابووری و تەندروستییش دەبێتەوە. لە هەڵمەتی بانگەشەی هەردوو بەربژێریشدا سەرنج لەسەر ئەوەیە کە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا لەنێوان دۆناڵد ترەمپی نەریتخواز و جۆ بایدنی لیبراڵدا چۆن رووبەڕووی ئەو ئاستەنگانە دەبنەوە.
عەدالەت عەبدوڵا نووسەر و رۆژنامەنووس لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی (ئێوارە باش ولاتەكەم)ی ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستان ڕایگەیاند، ڤایرۆسی كۆرۆنا بابەتێكی سەرەكی بووە لە ناو گفتوگۆكانی نێوان دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدندا كە لەم ماوەیەدا زیانێكی زۆری بە ئەمەرییەكان گەیاندووە و ڕەنگە ئیعراجیەكی زۆری بۆ دۆناد ترامپ دروست كردبێت ، لەبەر ئەوەی نزیكەی 8 ملیۆن كەس لە ئەمەریكا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ڕەوشی تەندروستی لەو ولاتە لە ئاستێكی زۆر خراپدایە.
عەدالەت عەبدوڵا ڕوونیشیكردووە، لە ئێستادا نزیكەی 200 هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدان لە ئەمەریكادا بوونی هەیە و ئەمەیش بەسەر دۆنالد ترامپ ئەشكێتەوە و هەلێكی زیاتر بۆ جۆ بایدن ئەڕەخسێت تاوەكو خێزانی ئەو 200 هەزار كەسەی كە گیانیانلەدەستداوە دەنگ بدەن بە جۆ بایدن.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی