محەمەد رێكانی: یاسای هەڵبژاردنەكان لە ناوچە كێشەلەسەرەكان كێشەی زۆری هەیە

18/10/2020 ژمارەی بینین: 30 جار

ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و دەربازكردنی عێراق لەقەیرانی دارایی ئەو دوو ئامانجەبوون كە حكومەتەكەی مستەفا كازمی بۆ پێكهێندراوە و پێشتر هەندێك لایەن بەگومانەوە دەیانڕوانییە جدیبوونی سەرۆك وەزیران لەئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، لایه‌نه‌كانیش بۆچوونی جیاواز و دژ به‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ هه‌یه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق شه‌شی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوی وه‌ك واده‌یه‌ك دیاریكرد بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌عێراق، قه‌واره‌ سیاسییه‌كانی عێراق به‌هه‌رێمیشه‌وه‌ هاتونه‌ته‌ قسه‌و چه‌ندین بۆچونی دژ به‌یه‌كی سیاسیش له‌و نێوه‌نده‌دا دروستبوه‌.
محەمەد رێكانی چالاكوانی بواری هەڵبژاردن لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی (ئێوارە باش ولاتەكەم)ی ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستان رایگەیاند، دیارە ئامانجی مستەفا كازمی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەوە بوو كە دەسەڵاتی سیاسی لە عێراق بگۆرێت و ژیان و گوزەرانی خەڵك بەرەو باشتر بوون بڕوات لەو دۆخەی كە ئێستا تێیدایە.
ئەو چالاكوانەی بواری هەڵبژاردن ڕوونیشیكردووە، پێویستە یاسای هەلبژاردنەكان یەكلای بكرێتەوە تاوەكو سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسیەكان بزانن كە شێوەی هەڵبژاردنەكان چۆنە لەو هەموو ناوچەكانی عێراق .
وتیشی، یاسای هەلبژاردنەكان بەو شێوەیەی كە ئێستا دیاری كراوە بۆ ناوچەكێشە لەسەرەكان ، گفتوگۆ و قسەی زۆری لەسەرە و لەلایەن بەشێك لە حیزب و لایەنە سیاسیە كوردیەكانەوە قبوڵ نەكراوە و ڕەفز كراوەتەوە.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی