د. ئه‌كره‌م فه‌ریدوون : له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، میدیا بۆته‌ به‌شێك له‌ ململانێ سیاسیه‌كان

17/10/2020 ژمارەی بینین: 31 جار

به‌رنامه‌یه‌كی نوێی ( ميديا ) له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان به‌ میوانداری (دكتۆر باقر داود حسێن مامۆستا له‌ به‌شی ته‌كنیكی میدیا له‌ په‌یمانگای سلێمانی) و (دكتۆر ئه‌كره‌م فه‌ریدوون، مامۆستای به‌شی ڕاگه‌یاندن له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین) پێشكه‌ش كرا . كه‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی میدیا بریتی بوو له‌ ( كاریگه‌ری سۆشیال میدیا، له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی تێوان هێز و لایه‌نه ‌سیاسه‌كانی هه‌رێمی كوردستان)  .
له‌ به‌رنامه‌كه‌دا دكتۆر ئه‌كره‌م فه‌ریدوون، مامۆستای به‌شی ڕاگه‌یاندن له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، ڕایگه‌یاند : نه‌ك له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكو به‌گشتی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، میدیا بۆته‌ به‌شێك له‌ میلملانێ سیاسیه‌كان و وای كردوه‌ كه‌ تاكه‌كان به‌رامبه‌ریان نه‌خوێندنه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و كاره‌سات ده‌بات .
دكتۆر ئه‌كره‌م فه‌ریدوون، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پێویسته‌ كه‌سایه‌تیه‌ ئه‌كادیمیه‌كان، له‌ زانكۆ و ناوه‌نده‌كانی خوێندن هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م گرفتانه‌ی میدیا كوردی بده‌ن.
له‌ به‌شێكی تری به‌رنامه‌ی میدیادا، ئه‌و مامۆستای به‌شی ڕاگه‌یاندن له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، وتیشی، ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن سیاسیه‌ی خۆیان جیاوازه‌ و ئه‌وه‌ی له‌ زانكۆكان ده‌خوێندرێت، جیاوازه‌ له‌وشێوازه‌ كاركردنه‌ی كه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كان و ده‌زگا میدیاییه‌كان بوونی هه‌یه‌ 
به‌رنامه‌ی (ميديا) به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان هه‌موو ڕۆژانی شه‌ممه‌ كاتژمێر (12) و (15) خوله‌ك و، له‌ دوای سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر (12)، هه‌ر جاره‌ی له‌سه‌ر ته‌وه‌رێكی تایبه‌ت به‌ پرسه‌كانی میدیا له‌ هه‌رێمی كوردستان وعێڕاق و جیهان‌ له‌ لایه‌ن ڕۆژنامه‌نوس ( هێرش جه‌مال )ه‌وه‌ ئاماده‌ و پێشكه‌ش  ده‌كرێت.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی