د. باقر داود: میدیای كوردی، ئه‌ركی خۆی له‌ ده‌ستداوه‌ و چۆته‌ ناو ململانێ سیاسیه‌كان

17/10/2020 ژمارەی بینین: 35 جار

به‌رنامه‌یه‌كی نوێی ( ميديا ) له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان به‌ میوانداری (دكتۆر باقر داود حسێن مامۆستا له‌ به‌شی ته‌كنیكی میدیا له‌ په‌یمانگای سلێمانی) و (دكتۆر ئه‌كره‌م فه‌ریدوون، مامۆستای به‌شی ڕاگه‌یاندن له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین) پێشكه‌ش كرا . كه‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی میدیا بریتی بوو له‌ ( كاریگه‌ری سۆشیال میدیا، له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی تێوان هێز و لایه‌نه ‌سیاسه‌كانی هه‌رێمی كوردستان)  .
له‌ به‌رنامه‌كه‌دا دكتۆر باقر داود حسێن مامۆستا له‌ به‌شی ته‌كنیكی میدیا له‌ په‌یمانگای سلێمانی، ڕایگه‌یاند : میدیای كوردی به‌ داخه‌وه‌ له‌ ئێستادا شێوازه‌كه‌ی ته‌ندروست نیه، چونكه‌ میدیایی حزبی له‌ ئێستادا له‌ ململانێیه‌كی زۆر قورسدا، ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه ‌میدیا هه‌یه‌تی وه‌ك پێدانی زانیاری و گواستنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان بۆ وه‌گر، له‌ ده‌ست بدات و بچێته‌ ململاتنێ سیاسیه‌كاندا .
ئه‌و، مامۆستا له‌ به‌شی ته‌كنیكی میدیا له‌ په‌یمانگای سلێمانی، وتیشی، هۆی خراپی میدیا له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئوه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌، میدیایه‌كی ئه‌هلی یان میدیایی حكومیمان نیه‌،
به‌رنامه‌ی (ميديا) به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان هه‌موو ڕۆژانی شه‌ممه‌ كاتژمێر (12) و (15) خوله‌ك و، له‌ دوای سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر (12)، هه‌ر جاره‌ی له‌سه‌ر ته‌وه‌رێكی تایبه‌ت به‌ پرسه‌كانی میدیا له‌ هه‌رێمی كوردستان وعێڕاق و جیهان‌ له‌ لایه‌ن ڕۆژنامه‌نوس ( هێرش جه‌مال )ه‌وه‌ ئاماده‌ و پێشكه‌ش  ده‌كرێت.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی