د. ڕێواز فایه‌ق: په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كێكیه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ فه‌ڕمیه‌كان و گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانه‌نه‌

17/10/2020 ژمارەی بینین: 44 جار

به‌رنامه‌یه‌كی نوێی (فۆكه‌س) له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان به‌ میوانداری (دكتۆر ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌له‌مانی كوردستان) پێشكه‌ش كرا . كه‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فۆكه‌س بریتی بوو له‌ (ڕۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم چیه‌؟) .
له‌ به‌رنامه‌كه‌دا، دكتۆر ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگه‌یاند : په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كێكیه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ فه‌ڕمیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانه‌نه‌ له‌ هه‌رێم و، هاوشانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كاره‌كانی ڕاده‌په‌ڕێنێت.
دكتۆر ڕێواز فایه‌ق ، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وشكرد، په‌رله‌مانی كوردستان، په‌یوه‌ندی و كۆنتاكی له‌ گه‌ل هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ته‌نانه‌ت میدیاش هه‌یه‌ .
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وتیشی، به‌داخه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان توشی چه‌ندین قه‌یرانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری قورس بۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش وایكردنه‌وه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ نێوان خۆیاندا متامانه‌یان نه‌بێت و، هاوڵاتیانیش متمانه‌یان به‌ یه‌كتر نه‌بێت .
هه‌ر له‌ به‌رنامه‌كه‌دا دكتۆر ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، چه‌ندین بابه‌تی تری په‌یوه‌ست به‌ په‌رله‌مانی كوردستانی باسكرد .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی