حه‌سیبه‌ عه‌بدوڵا : ڕۆژانه‌ عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان له‌ كه‌ركوك ده‌یانه‌وێت زه‌وی جوتیاره‌ كورده‌كان داگیر بكه‌ن

17/10/2020 ژمارەی بینین: 39 جار

دوای چه‌ندین جار له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌وناوچانه‌ و بۆ داگیر كردنی زه‌ویه‌كانیان تا ئێستا به‌ ته‌واوه‌تی كێشه‌ی جوتیارانی سنووری پارێزگای كه‌ركوك چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌ وح كومه‌تی هه‌ریمی كوردستانیش به‌رامبه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌ كه‌م ته‌رخه‌مه‌ .
حه‌سیبه‌ عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركرایه‌تی یه‌كێـی نیشتمانی كوردستان له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی به‌یانی باش وڵاته‌كه‌م له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی ئه‌وجوتیاره‌ كوردانه‌ و دۆخی ئه‌و ناوچانه،  ڕایگه‌یاند : به‌داخه‌توه‌ دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و كشانه‌ی هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و ناوچانه‌ كێشه‌ی زۆر به‌ كورد و گوندنشینه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌، ڕۆژانه‌ش عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر گونده‌كانی سه‌رگه‌ڕان و ده‌یانه‌وێت زه‌وی جوتیاره‌ كورده‌كان داگیر بكه‌ن .
له‌ به‌شیكی تر به‌رنامه‌كه‌دا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركرایه‌تی یه‌كێـی نیشتمانی كوردستان وتیشی، یه‌كێتی چه‌ندین جار هه‌وڵی داوه‌ له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان دۆخه‌ ئاسایی بكرێته‌وه‌ به‌ڵام به‌ بیانووی جۆراو جۆر،  ڕێگری ده‌كات له‌ دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ شاره‌كه‌ .
له‌ پرسیارێكی تردا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌ پارێزگای كه‌ركوك، حه‌سیبه‌ عه‌بدوڵا، له‌ به‌رنامه‌ی به‌یانی باش وڵاته‌كه‌م له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد،  پێویسته‌ كورد له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان به‌ یه‌كگرتووی به‌شداری پڕۆسه‌كه‌ بكات، چونكه‌ ئه‌گه‌ر كورد یه‌كگرتوو نه‌بێت ئه‌و ده‌نگێكی زۆر كورد له‌ وناوچانه‌ ده‌فه‌وتێت .  

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی