ئازاد هه‌وارمی: ‌ئاماره‌كانی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێم ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاد ده‌بێت

17/10/2020 ژمارەی بینین: 25 جار

بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان ڕۆژ لە دوای رۆژ ڕووی لە هەڵكشانە و بەرپرسانی تەندروستیش هۆشداری دەدەن لە زیاتر تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەكە و دەلێن، هاتنی وەرزی پایز و زستان زۆر مەترسیدارە بۆ بڵابوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تەواوی جیهان و پێویستە سەرجەم هاوڵاتیان پاپەندنی ڕێكار و ڕێنمایە تەندروستیەكان بن.
ئازاد هه‌وارمی به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید تاهیر والی عه‌لی به‌گ له‌ شاری سلێمانی، له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی به‌یانی باش وڵاته‌كه‌م له‌ ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕایگه‌یاند : به‌ داخه‌وه ‌ئاماره‌كانی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌ زیاد ده‌بێت و هۆكاره‌كه‌یش بۆ پابه‌ند نه‌بوونی هاوڵاتیان به‌ ڕێنمایه‌ ته‌ندروسیته‌كان ده‌گه‌رێته‌وه‌
به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید تاهیر والی عه‌لی به‌گ له‌ شاری سلێمانی وتیشی، خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ئێستادا له‌ هه‌رێمی كوردستان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن نیشانه‌كانایان سوكه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی زۆر به‌ ئاسانی بۆ خێزانه‌كانی خۆیانی بگوازنه‌وه‌ .
بەپێی دوایین ئامارەکانى ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهان، تا ئێستا 39 ملیۆن و 608 هەزار و 201 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، زیاتر له‌ 1 ملیۆن و 111 هەزار و 378 كه‌س کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 29 ملیۆن و 684 هەزار و 982 تووشبووش چاکبوونەتەوە.
له‌ سه‌ره‌تایی بڵاوبوونه‌وه‌ی تائێستا له‌هه‌رێمی كوردستان، 60183 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنابون و، له‌و ژماره‌یه‌ش 26728 كه‌سیان چاكبونه‌ته‌وه‌ و 21349 كه‌سیشیان له‌ نه‌خۆشخانه‌كان ماون، 2106 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌  .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی