پەیامێک لە تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە‌وە‌ لە حکومەتی ھە‌رێم

17/10/2020 ژمارەی بینین: 19 جار

پەیامێک لە تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە‌وە‌ لە حکومەتی ھە‌رێم
‎وەک ئاشکرایە مێژووی گەلەکەمان ھەروەک چۆن پڕیە‌تی لە شانازی و دە‌ستكە‌وت، خاڵیش نیە لە کارەسات وکۆسپ و رووداوی نەخوازراو و یەکتر تەخوین و تاوانبارکردن.
‎ئەو کارەسات و رووداوانە‌ش بەشێکن لە مێژووی دورو نزیکی گەلەکەمان، بۆ ئە‌وە‌ی راستی ودروستی و چۆنیەتی روودانیان و بکەرەکانیان و هۆکار و دە‌رئە‌نجامە‌كانیان بزانرێت، ئەوا پێویستە لەلایەن مێژوونووسانە‌وە‌ بەبێلایەنانە لێكۆڵینە‌وە‌یان لەسەر بکرێت. ئێمە بڕوامان وایە کە ئەرکی حکومەتی ھەرێم خزمەتکردنی ھەمەلایەنەی ھاوڵاتیانە‌ نەک تێوەگلانی بە کێشە سیاسیەکان، بۆیە دەبێت حکومەت و بەرپرسەکانی خۆیان دووربپارێزن لە هەر لێدوانێک یان هەڵوێستێک کە کوردستان دور دەخاتەوە لە کەناری ئارامی، خۆئەگەر بڕیاریشە‌ حکومەت ھە‌ڵوێست لەسەر رووداو و کارەساتەکان وەربگرێت، ئەوا پێویستە باس لەسەرجەم روداوەکان وەک یەک بکات بە رووداوە‌كانی ٣١ی ئاب و کارەساتی شەنگال و جینۆسایدی ئێزدییەکان و رووداوە‌كانی تریش
‎ئێمە‌ جەخت دەکەینەوە لەم ھەلومەرجەدا پێویستە ھەمولایەک پەند و ئامۆژگاری لەکارەساتەکان وەربگرین و بیانکەین بە مایەی یە‌كڕیزی نەتەوەیی نە‌ك قوڵكردنە‌وە‌ی ناکۆکییەکان وتەفرەقە و پەرتەوازەیی.

‎تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
‎لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان
١٦/١٠/٢٠٢٠

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی