لاهور شێخ جه‌نگی یه‌كه‌م كه‌س بوو داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی كرد له‌ ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر

16/10/2020 ژمارەی بینین: 20 جار

دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، لاهور شێخ جه‌نگی وه‌ك به‌رپرسی یٔاژانسی پاراستن و زانیاریی / زانیاریی، به نوسراوی‌ فه‌رمی داوای له حكومه‌تی هه‌رێم و دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كان بكه‌ن و ڕاست و دروستی ڕووداوه‌كان و تۆمه‌تباران و خیانه‌تكاران بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا بكه‌ن، به‌ڵام تائێستا هیچ لیژنه‌یه‌ك پێكنه‌هێنراوه‌ و هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك نه‌كراوه.
له‌و نامه‌یه‌دا، لاهوری شێخ جه‌نگی ڕه‌خنه‌ ده‌گرێ و نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌برێ له‌وه‌ی كه‌ بۆچی كه‌مته‌رخه‌میی ده‌كرێت و بۆچی لیژنه‌ی ده‌رخستنی ڕاستییه‌كان له‌ باره‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ ده‌ست به‌ كاره‌كانی ناكات.
هه‌ر له‌ نامه‌كه‌یدا، پێشنیازی كردووه‌ چاو له‌ هیچ كه‌س و حزب و لایه‌ن و تۆمه‌تبارێك نه‌پۆشرێت و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ڕایگشتی خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا بكرێت.
ئه‌م نامه‌یه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی گرنگییه‌كی ئه‌وه‌یه‌، كه هیچ پاساوێك ناهێڵته‌وه‌ بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ بێ به‌ڵگه‌ تۆمه‌ت ده‌به‌خشنه‌وه‌ و موزایه‌ ده‌كه‌ن بۆ شێواندنی ڕاستی ڕووداوه‌كان تاوه‌كو فۆكه‌س له‌سه‌ر ئه‌و گروپه‌ لابه‌ن كه‌ هه‌ستان به‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و له‌ ده‌ستدانی نیوه‌ی خاكی كوردستان، چونكه‌ ریفراندۆم و 16ی ئۆكتوبه‌ر یه‌ك پاكێچه‌ و هیچ لۆژیكێك ناتوانێ جیایان بكاته‌وه‌ له‌ یه‌كتر وه‌ك هۆكار و ئه‌نجام.
هه‌روه‌ك تا ئێستا لاهور شێخ جه‌نگی تاكه‌ كه‌سه‌ كه‌ داوای كردووه‌ لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ئه‌و ڕووداوانه‌ پێكبهێنرێت، ته‌نانه‌ت خودی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانیش كه‌ عه‌رابی ریفراندۆمه‌ و به‌رپرسیارێتی یه‌كه‌می ڕووداوه‌كانی وه‌ئه‌ستۆ ده‌كه‌وێت، تا ئێستا كه‌ 3 ساڵ تێده‌په‌رێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داوای لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌كردووه‌ بۆ یٔاشكراكردنی خیانه‌تكاران، ئه‌وه‌ش به‌ جۆرێك له‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌ ته‌حه‌مولی ده‌ره‌نجامه‌كانی ریفراندۆم حساب ده‌كرێت.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی